وەڵامی بۆچوون بدەوە

ده‌رده‌دڵێك له‌گه‌ڵ جگه‌رگۆشه‌كه‌م

جگه‌رگۆشه‌كه‌م

دەردەدڵێک لەگەڵ جگەرگۆشەکەم

مناڵە شیرینەکەم؛ ئەو کاتەی هاتییە سەر دونیا، زۆر خۆشحاڵ بووم و بوویە تیشکدەری دڵ و گیانم. زۆرم خۆش دەوێی، ئەگەر چی هێندێک جار تووندوتیژ و بەزاکوون دەبم لەگەڵ تۆ، بەڵام ئەوەی بزانە هەموو ئەو لاساری و تووندوتیژییەم بۆ بەختەوەری تۆیە. هەرچەندە ئەوە باش دەزانم هەندێک جار منیش ڕێگای ڕاست ناپێوم و ڕەنگە وشەی ڕەق و دژوار و تووند بەکار بێنم.

ئازیزەکەم؛ ئێستا تۆ لە تەمەنێکی هەستیار و هەستۆک دای، هێندێک جار دەبینم لەگەڵ هاوڕێ چارەڕەش و ئێسک قوورس دەگەڕێی کە ڕێگەی هەڵەیان گرتۆتە پێش، سوێند بە خوڵقێنەری جیهان نیگەرانی ژیانی تۆم. ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە کە هاوڕێ کاریگەری ئەرینی و نەرینی دەبێت لەسەر هاوڕێیەکەی؟

ڕۆڵە شیرینەکەم؛ تۆ دڵێکی پاک و ڕۆحێکی گەورەت هەیە، دەترسێم دڵی پاکت لەگەڵ هاوڕێ و هاودەمی چارەڕەش بەرەو داهاتوویەکی ناڕوونت ببات. ڕووناکی دڵی من؛ چیرۆکی ئەو گەنجە پاک و بێگەردەت بیستووە کە بەداخەوە هاوڕێیەتی ڕەفیقی بێکەڵک، بەرەو ژیانێکی خاپوور و وێرانیان برد. لە ڕاستیدا ویژدانی زیندوو و ڕاستی و ڕاستبێژی، میداڵ و دروشمێکی گەورەیە کە بەردەوام لە ڕەفتار و ڕەوشت و ژیانت لەگەڵ خۆت هەڵت گرتووە، ئاگاداری خۆت بە، هەر کردەوەیەکی لەو چەشنە بۆ خوا نەبێ، دەوام ناهێنێ. ئەوە باش بزانە سەرجەم هاوڕێ و ڕەفیقی دونیا لە دواڕۆژ لەدژی یەکتر سکاڵا تۆمار دەکەن، جگە لەو ڕەفیق و هاوڕێ و کەسانە کە بەخاتری خوا یەکتریان خۆش دەوێت. خوای گەورە دەفەرموێت: «وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًا ، يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا» واته‌: ئەو ڕۆژە، ڕۆژێکه‌ که‌ سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌ هه‌ر دوو ده‌ستی خۆیدا و ده‌ڵێ: خۆزیا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێگای ڕاستم بگرتایه‌ته‌ به‌ر. ئای تیاچوون بۆ من، خۆزگه‌ فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ به‌ هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆم. سووڕەتی فوڕقان ئایەتی ۲۷،۲٨.

خوای گەورە لە سووڕەتی زوخرف ئایەتی ۶۷ دەفەرمووێ: «ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ». واته: دۆست و خۆشه‌ویسته‌کان له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن جگه‌ له‌ پارێزکاران. کۆتا قسەم ڕۆڵە شیرینەکەم؛ ئەوە باش بزانە زۆرم خۆش دەوێیت، زیاتر لەوە کە بیری لێ دەکەیەوە، تکایە ئاگاداری خۆت و دین و دونیات بە، ئەو کات خوای گەورەش ئاگاداری تۆ دەبێت.

 

نووسەر: محەممەد عەبدوڵڵا عومەری

وەرگێڕ بە کوردی: عەبدوڵڵا عەلیپوور

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 5 (1 vote)

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
11 + 2 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.