وەڵامی بۆچوون بدەوە

مێروولە مامۆستای دڵپاکی!

مێروولە مامۆستای دڵپاکی!

مێروولە مامۆستای دڵپاکی!

بە پێی توێژینەوەیەکی ئیعجازی زانستی دەرکەوتووە کە مێروولەکان، لە ناوچەی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان بۆ دژگەنکردنی نەخۆشینەکانی مەترسیدار لە کۆ ئەندامەکانی جەستەی خۆیان، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی خێزان و ئەو ناوچەی ژیانی تێدا بەسەر دەبەن، ئەرکی خۆیان لە مرۆڤی ئاسایی باشتر و وڕیاتر بەجێ دێنن، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا دەزانن چۆن و بە چ شێوازێک بەرگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشینەکانی پێوەندیدار بە کارگەگوڵە و هەر ڤایرۆسی مەترسیدار بگرن.

پسپۆڕانی بواری زیندەوەرناسی، ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە مێروولەکان، بە شێوەیەکی عەنتیکە و عەجایب و سەیر و سەمەرە دەورووبەری خۆیان خاوێن ڕادەگرن، بە هۆی بەرێوەبردنی ئەم ئەرکە کۆمەڵایەتییە، بە گشتی هیچ مێروولەیەک نابینرێ تووشی نەخۆشی مەترسیدار ببێ! لە توێژینەوەیەکی زانستی عیلمی ئەنیستیتۆی وڵاتی ئوستوڕالیا، پسپۆڕان هەندێک خورادەمەنی زیانبەخشی وەک: کارگەگوڵەیان لەسەر جەستە و دەورووبەری ماڵی مێروولە ڕژاند و ڕۆیان کرد، هەر لە یەکەم ساتەکانی بڵاوبوونەوەی بۆنی ئەو خواردەمەنی زیانبەخشە، سەرجەم مێروولەکانی ئەو ناوچە وەک ئەرکێکی کۆمەڵایەتی، خۆبەخشانە هەستان بە دژگەنکردنی جەستەی خۆیان و سەرجەم ئەو مێروولانەی تووشی مەترسی ئەو ڤایرۆسە ببوون، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هەستان بە دژگەنکردن و خاوێنکردنەوەی دەورووبەری خۆیان، بە شێوەیەک تا هەموو مێروولەکان هەستیان بە نەمانی ڤایرۆسەکە کرد و ناوچەکە ئارام بۆوە!

ڕەوشت و ڕەفتاری جوامێرانەی مێروولەکان بە شێوەی هەرەوەز، دڵپاکی، ئەوین و سۆز و خۆشەویستی بەرانبەر بە یەکتری، خۆنەویستی و دوورکەوتنەوە لە ڕزیڵی و چاوچنۆکی، هاوڕێ لەگەڵ دڵەڕاوکێ بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی و بەهاناچوونی یەکتری، هاوشێوەی ڕەوشتی مرۆڤایەتی، جێ بایەخ و گرنگی پێدانە، دەبێ مرۆڤایەتی پەند و وانەی لێ وەرگرێ!

بەڵام ئەوەی کە جێ بایەخ و گرنگیپێدانە، ئەوەیە کە مێروولەکان بە گشتی خۆبەخشانە و بێ ڕێنوێنی و ڕێنمایی ئەو کارە دەکەن، بە جۆرێک کە مێروولەکان بەر لە ڕوودان و تووشبوونی هەر جۆرە ڤایرۆسێکی مەترسیدار، نەخۆشی لە یەکتری دوور دەخەنەوە. واتە: مێروولەکان دەکرێ وەک مامۆستای دڵپاکی ناوزەد بکرێن. بەڵگەی ئەوەش کە مێرووڵە بە شێوەیەکی هەرەوەز بەردەوام لەبیری یەکتر دان ئەوەیە کە، شوێنی ژیانی مێروولە زۆر بەرتەنگ و باریک و ئەستەمە، هەر جۆرە نەخۆشییەک زۆر بە ئاسانی دەتوانێ لە ناو ژیانی مێروولە تەشەنە بکات و تووشی لەناوچوون بن. بەڵام ئەو کارەساتە بە هۆی یەکبوون و یەکگرتوویی و دڵپاکی مێروولە بەرانبەری یەکتری زۆر ئەستەمە ڕوو بدات! ئایا ئێمەی مرۆڤ بیرمان لە یەکگرتوویی و بەیەکەوەبوونی ئەوان کردۆتەوە؟!

ئایا بەڕاستی مرۆڤ تا ئەو ئەندازەیە کێشە و گرفت و غەم و مەترسی ژیانی کۆمەڵایەتی بەلایەوە گرنگە؟ بەڵێ؛ بەڕاستی بۆ ئەوە دەبێ ئێمەی مرۆڤ لە ئەزموونی ژیانی مێروولە کۆمەڵێک پەند و وانەی گرینگ وەرگرین. ئەگەر چی مێشکی مێروولە بە بەراورد و مەزندەکردن لەگەڵ زیندەوەرانی دیی گەورەترە، بەڵام ئەوەش بۆ خۆی کیفایەتی بەرێوەبردنی ئەو هەموو چاڵاکی و ئەرکە نییە. پسپۆڕانی زیندەوەرناسی بۆیان دەرکەوتووە کە مێروولەکان بۆ هەواڵ و ئاگادار کردنەوەی یەکتری، لە هێندێک شەبەکەی ئەمنییەتی تایبەت بەخۆیان کەڵک وەردەگرن، کە بە قەویتر لە (گوگل) مەزەندەیان کردووە!

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
10 + 8 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.