وەڵامی بۆچوون بدەوە

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی

1. ای خنده‌، ز زیر لب جانانه‌ برون آ ای نشئه‌فزا باده‌، ز پیمانه‌ برون آ 2. زان دیده‌ تو ای غمزه‌ی مستانه‌ برون آ ای مغبچه‌، با ناز ز میخانه‌ برون آ 1. ای خنده‌، ز زیر لب جانانه‌ برون آ ای نشئه‌فزا باده‌، ز پیمانه‌ برون آ 2. زان دیده‌ تو ای غمزه‌ی مستانه‌ برون آ ای مغبچه‌، با ناز ز میخانه‌ برون آ3. ای جلوه‌ی دلدار، پریوار ز پرده‌ یك لحظه به‌ كام دل دیوانه‌ برون آ 4. ای غمزه‌ی مخمور، از این دیده‌ی پر فن چون مغبچه‌ از میكده‌ مستانه‌ برون آ 5. تیر مژه‌ افتاده‌ ز پیكار چو بیكار ای باز نگه‌! باز تو از لانه‌ برون آ 6. غلتی به‌ شكر در دهن یار تو عمری ست ای حرفی فرومانده‌ به‌ شكرانه‌ برون آ 7. مدهوش خماریم فتاده‌ به‌ در دیر بر كف قدح، ای شوخ، ز میخانه‌ برون آ 8. (محوی) ز تب شوق تو بگداخت خود ای شمع امشب به‌ عزاخوانی پروانه‌ برون آ **** واته‌: 1. ئه‌ی خه‌نده‌! له‌ ژێر لێوی خۆشه‌ویست وه‌ده‌ركه‌وه‌. ئه‌ی مه‌یی سه‌رخۆشی زیادكه‌ر! له‌ پیاڵه‌ی مه‌ی وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌. شاعیر پێكه‌نینی چواندووه‌ به‌ مه‌ی و لێو و ده‌می یاریشی چواندووه‌ به‌ پیاڵه‌ی مه‌یه‌وه‌، چونكه‌ لێوه‌كانی وه‌ك مه‌ی سوور و سه‌رخۆشی هێنه‌رن! 2. له‌و چاوه‌وه‌ تۆ ئه‌ی تیله‌ی چاو! وه‌ك سه‌رخۆش وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی له‌ جوانی دا هه‌ر له‌ منداڵی پێشه‌وای زه‌رده‌شتی ده‌چی، به‌ نازه‌وه‌ له‌ مه‌یخانه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌. 3. ئه‌ی به‌ جوانی ده‌ركه‌وتنی دڵدار وه‌ك په‌ری له‌ په‌رده‌وه‌ ساتێك به‌ ئاره‌زووی دڵی دێوانه‌ ده‌ركه‌وه‌. 4. ئه‌ی تیلایی چاوی مه‌ست. له‌و دیده‌ پڕ هونه‌ره‌وه‌، وه‌ك منداڵی پێشه‌وا زه‌رده‌شتییه‌كان كه‌ زۆر جوانن، به‌ سه‌رخۆشییه‌وه‌ له‌ مه‌یخانه‌وه‌ وه‌ده‌ركه‌وه‌. 5. تیری برژانگی چاوه‌كانت له‌ شه‌ڕ كه‌وتوون، ئه‌ی بازی ڕوانین دیسان له‌ هێلانه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌. 6. ئه‌ی گفتووگۆی داماو! تۆ ته‌مه‌نێكه‌ له‌ ده‌می یاردا شه‌كراوێ بوویت و ئه‌تلێیته‌وه‌ له‌ناو شه‌كردا، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ بۆ سوپاسگوزاری بێیته‌ ده‌ره‌وه‌ (بۆ تێكه‌ڵبوون به‌ شه‌كره‌وه‌ بۆ شوكرانه‌بژێری وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌). 7. له‌ ده‌رگای په‌رستگا به‌ سه‌رلێشێواویی خومار كه‌وتووین، ئه‌ی جوانی شۆخ و شه‌نگ! له‌ كاتێك دا كه‌ پیاڵه‌ی شه‌رابت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ مه‌یخانه‌ وه‌ده‌ركه‌وه‌. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌: وه‌ك كه‌سێك كه‌ شه‌رابی لێ بڕابێت له‌ ده‌رگای په‌رستگادا كه‌وتووین، تۆیش ئه‌ی جوان! له‌ مه‌یخانه‌وه‌ به‌ پیاڵه‌ی شه‌رابه‌وه‌ وه‌ره‌ بۆ لامان و جارێكی دیكه‌ پێكێكمان بده‌رێ با خوماره‌كه‌مان ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رخۆشی. 8. ئه‌ی جوانی وه‌ك مۆم داگیرساو! (مه‌حوی) له‌ له‌رز و تای ئاره‌زوومه‌ندیی تۆدا توایه‌وه‌، ئه‌مشه‌و بۆ سه‌رخۆشی كردن له‌ په‌روانه‌كه‌ت وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌: وه‌ك چۆن له‌رز و تا مرۆڤ ده‌توێنێته‌وه‌، ئاره‌زوومه‌ندیی تۆش منی به‌ ته‌واوی تواندۆته‌وه‌ و وه‌ك په‌روانه‌یه‌كی په‌ڕ و باڵ سووتاوی مردووم لێهاتووه‌. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌م و چاوی وه‌ك مۆم داگیرساویی تۆوه‌ بوو، ئه‌ی نابێ بۆ سه‌رخۆشی له‌ په‌پووله‌ باڵ سووتاوه‌كه‌ت بێیته‌ ده‌ره‌وه‌؟! ڕاڤه‌ و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كه‌: مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د یوسف كتێبی: به‌زمی حزوور، لاپه‌ڕه‌ 1 و 2 و 3

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
7 + 7 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.