وەڵامی بۆچوون بدەوە

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان پەیامی هاوخەمی خۆی بە هۆی شەهیدبوونی سەرۆك موحەممەد مورسی ڕاگەیاند

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان پەیامی هاوخەمی خۆی بە هۆی شەهیدبوونی سەرۆك موحەممەد مورسی ڕاگەیاند

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان پرسەی خۆی رادەگەیەنێت بۆ ئوممەتی ئیسلامی و گەلی میسر بە هۆی شەهیدكردنی سەرۆكی میسری هەڵبژێردراو "دوكتور محمد مورسی" كە خەباتی دەكرد لە پێناو بەها باڵاكانی ئازادی و شەرعیەتی گەلەكەی و ئوممەتەكەی و بە سەربەرزیش وەك شاخێكی دامەزراو لە رێگەی راستیدا گیانی سپارد.

كوودەتاچییەكان بەرپرسیارن لە زیندانیكردنی بەشێوەی ستەمكارانە و شەهیدكردنی بەهۆی سزادان و پێنەدانی سەرەتاییترین مافی لە چارەسەری نەخۆشی و خۆراكی باش، یەكێتییەكەمان ئەم یادداشتە ئاراستەی خوای گەورە دەكات و ئەم كارە ستەمكارانەش دەداتەوە دەستی ئەو، دڵنیا بن كە خوای گەورەش ئاگاداری ئەو کارانەیە كە دەیكەن.

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان بە دڵێكی پڕ لە خەم و خەفەتەوە هەواڵی شەهیدكردنی سەرۆكی میسر دوكتور موحەممەد مورسی پێ‌ گەیشت كە گەلی میسر وەك سەرۆككۆمار هەڵیبژاردبوو پاشانیش لە ئێستادا خوای گەورە هەڵیبژارد وەك شەهیدێكی ستەملێكراو، ئەو یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسر بوو، یەكەم سەرۆكی میسریش بوو كە بە شێوەیەكی ستەمكارانە كوژرا و شەهید كرا لە پێناو بەها باڵاكانی ڕاستی و ئازادی و لە رێگەی كێشەكانی ئوممەتەكەیدا بەتایبەتیش كێشەی فەلەستین.

لەو حاڵەتەی كە تیایدا دكتۆر موحەممەد مورسی گیانی لەدەست دا پەڵەیەكی رەشە بە ناوچاوی ئەنجامدەران و پەیامێكی ستەمكارانەیە بۆ كوودەتاچییەكان و ئەوانەش كە هاوكاریان بوون و پشتیوانیان لێ كردن لە كوودەتاكەدا و بەرپرسیارن لە هەموو ئەو نەهامەتیانەش كە گەلی میسر تووشی هات لەدوای كوودەتاكە، ئەو خوێنە پاكەی سەرۆك و هەموو ئەوانەش كە شەهید كران لە مەیدانی ڕابیعە و شوێنەكانی تر نەفرەتێكە بۆ هەموو ئەوانەی كە ئەو كارانەیان ئەنجام دا.

ئێمە لە یەكێتییەكەمان لەگەڵ راستیداین و دژی ستەم و ستەمكارانین، دژی كوودەتاین بەسەر شەرعیەتدا لە هەرشوێنێك بێت و دژ بە كەرامەتی مرۆڤ و مافەكانی و ئازادی بێت، ئێمە وای دەبینین كە ئەم ڕاگەیاندنە و پشتیوانیكردن لەم شتانە واجبێكی سەرشانی هەموو زانایانە ئەگەر باجەكەی هەرچیەك بێت [الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيبًا] الاحزاب (٣) .

لەلایەكی تریشەوە هۆشداری دەدەین لە شوێنكارەكانی ستەم و ستەمكاری لەسەر گەلانی مسوڵمان ئەگەر هەڵنەستن بە جێبەجێكردنی فەرمان بە چاكە و رێگرتن لە خراپە لە تیاچوون و ئاژاوەی گەورە، خوای گەورە دەفەرموێت [قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ] الانعام (٤٧)، هەروەها دەفەرموێت [وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ] الانفال (٢٥).

لە كۆتاییدا داوا لە خوای گەورە دەكەین كە ناوبراو بخاتە ڕیزی شەهیدە چاكەكارەكان و لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاكاندا حەشریان بكات و لە فیردەوسی باڵادا بەیەكەوە كۆیان بكاتەوە.

 [وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (٦٩) ذَلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ وَكَفَى بِاللَّهِ عَلِيمًا (٧٠)] النساْ .

(إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) البقرة(١٥٦)

        دوكتور عەلی قەرەداغی/ئەمینداری گشتی        *       دوكتور أحمد ڕیسوونی/سەرۆك

 

                                                        

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
5 + 2 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.