وەڵامی بۆچوون بدەوە

دیاریی ڕەمەزان - باسی ڕۆژوو لە قورئانی پیرۆزدا

دیاریی ڕەمەزان - باسی ڕۆژوو لە قورئانی پیرۆزدا

بۆ باسي ڕۆژوو له‌ قورئانى پيرۆزدا وشه‌ى (صيام) به‌كار براوه‌، نه‌ك (صوم)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ واتاى (صيام) فراوانتره‌ له‌ (صوم).. (صيام) له‌ بابى (مفاعله‌)ى عه‌ره‌بييه‌، كه‌واته‌ مادام بيناكه‌ى پيتى زياده‌ى تێدايه‌، بۆيه‌ ماناكه‌شي واتاى زياتر ده‌به‌خشێ. ڕێسايه‌كى عه‌ره‌بيمان هه‌يه‌ ده‌ڵێ: (زيادة في المبنى، زيادة في المعنى).

كه‌ ئه‌وه‌مان زانى ده‌بێ تێبگه‌ين كه‌ (صيام) جۆرێك له‌ موشاره‌كه‌ و شانشانێنى تێدايه‌ له‌گه‌ڵ ده‌روون و داخوازييه‌كانى. كه‌واته‌ (صيام) ته‌نها خۆگرتنه‌وه‌ نيیه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ و تێركردنى ئاره‌زوو، به‌ڵكوو فراوانتره ‌و خۆگرتنه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێت له‌ زۆر شتى تر، وه‌ك: ئافه‌ته‌كانى زمان: غه‌يبه‌ت، درۆكردن، ڕووشكێنيي، بوختان، جوێندان، سوێندى ناحه‌ق.. هتد. ئافه‌ته‌كانى چاو: ئێره‌يی، نه‌زه‌رى حه‌رام، ڕه‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌كانى تر: گرانفرۆشيی، غه‌ش و فێڵكردن، كه‌نزكردنى سامان، په‌يمانشكاندن، قه‌رزكوێريی.. هتد. 

له‌م ڕووه‌وه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموويه‌تى: (مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ ) بوخارى، ژماره‌: (1804)، واته‌: كه‌سێك واز له‌ قسه‌ى ناڕاست و كارپێكردنی نه‌هێنێت‌، خوا پێويستى پێي نيه‌ واز له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ى بهێنێت. عومه‌رى كوڕى خه‌تتابيش باش تێگه‌يشووه‌ له‌و ڕاستييه‌، بۆيه‌ وتوويه‌تى: (ليس الصيام من الشراب والطعام وحده، ولكنه من الكذب والباطل واللغو)، واته‌: ڕۆژوو ته‌نها خۆگرتنه‌وه‌ نيیه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌، به‌ڵكوو خۆگرتنه‌وه‌يه‌ له‌ درۆ و كارى پووچ و ناڕه‌وا و بێ مانا.

جا جێى خۆيه‌تى لێره‌وه‌ هه‌ر كاممان له‌ خۆمان ورد ببينه‌وه‌ بزانين حه‌قى ته‌واومان داوه‌ به‌و ئه‌ركه‌ شه‌رعييه‌ى خوا داويه‌تى به‌سه‌رماندا و ناوى ناوه‌: (صيام) و ئێمه‌ پێى ده‌ڵێين: ڕۆژوو، يان ته‌نها خۆمان برسي و تينوو ده‌كه‌ين؟!!

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
7 + 13 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.