وەڵامی بۆچوون بدەوە

چالاکوانی ئاشتی و مێهرەباتی خەڵاتی خۆی پێشکەش بە لێقەوماوان و بەرکەتووانی لافاوی پارێزگای گوڵستان کرد

چالاکوانی ئاشتی و مێهرەباتی خەڵاتی خۆی پێشکەش بە لێقەوماوان و بەرکەتووانی لافاوی پارێزگای گوڵستان کرد

"ڕەئووف ئازەری"، چالاکوانی ئاشتی و مێهرەبانی، ئەو خەڵاتە نەغدەی کە ماوەیەک پێش ئێستا، لە کۆڕبەندی چواردەیەمین خولی"خەڵاتی دوکتور تەقی ئیبتیکار"، وەری گرتبوو، پێشکەشی لێقەوماوان و بەرکەوتووانی لافاوای پارێزگای گوڵستانی کرد. 

"ڕەئووف ئازەری"، چالاکوانی ئاشتی و مێهرەبانی و سکرتێری ئەنجومەنی بالوێزانی ژینگە، لە ١٨ی ڕەشەی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئەو بڕە پارە نەغدەی کە وەک خەڵات لەسەر دەستی جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و سەرۆکی شارەوانی تاران وەری گرتبوو، پێشکەشی لێقەوماوان و بەرکەوتووانی لافاوای پارێزگای گوڵستانی کرد. 

ئەو کەسایەتییە یەکێک لە چالاکوانانی بواری ژینگە و داهێنەر و بەڕێوەبەری "کەمپینی مێهربانییە بچووکەکان" و جێبەجێکاری "هەڵمەتێک بۆ چاندنی بەڕوو" لە ڕۆژاوای ئێرانە و بە بەردەوامی خەریکی هەوڵ و چالاکی تری کۆمەڵایەتی لە بوارە جواروجۆرەکانە. ئازەری پێشتریش بۆ یارمەتیدان به خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان، دوو مانگ لەو ناوچەیە مایەوە.   

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
13 + 2 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.