وەڵامی بۆچوون بدەوە

«بۆ کاکه ئه‌وراز»

«بۆ کاکه ئه‌وراز»

ئه‌گه‌ر سه‌د جار
بم‌خه‌یه خوار
خۆ بنوێنی و بکه‌ی مۆڕه
بێی و بڕۆی به له‌نجه‌و لار
ده‌دان گڕکه‌ی وه‌ک گورگی هار
قه‌ت ناتوانی
ڕووحی سه‌رکێشی کوردانه‌م
بکه‌ی ئاوسار

هۆی به‌فرو سه‌هۆڵ!
گوێم بۆ بگره!
نه‌ت ناسیوم
منم چڵه نه‌مامی
پێگه‌یشتوی گه‌لی هه‌ژار
لێت ناترسم
نه له سه‌رمات نه له سه‌هۆڵ!
نه به‌سته‌ڵه‌ک و شیوو دۆڵ!

واده‌زانی به چه‌ن ڕنوو و
گرمه و هه‌را و کۆڵێک به‌فرو
گه‌رده‌لوولێک!
زه‌نده‌قم چوو!
له‌ تۆڕت دام
خستووتمه ناو
به‌ند و قه‌فه‌س!
نانا
نه‌ت ناسیوم!
تێم ڕامێنه
ئاسکی شاخم
خاسه‌که‌وم
من داربه‌ڕووم
من قه‌ندیلم
کوا له خوێنم دایه
بوونه دیلم؟!

من ئه‌ورازم
هه‌ر‌له مناڵییه وه
فێره ده‌سرازه‌و هه‌ورازم
ئه‌چرپێنم ڕازو نیازم
له گه‌ڵ هه‌وران
باوباران
له ته‌ک دوندو لووتکه‌ی که‌ژان

هۆی سۆڵ‌به‌ندان!
به‌فرو سه‌رما!
ڕه‌نگبێ زۆرجار
به دڵ‌ڕه‌قی وڕووحی ساردت
ڕۆتدابن چه‌ن په‌له‌وه‌ری
لێقه‌وماو به‌سته‌رمان
به‌دڵت دابێ فیزو ده‌مار!
خۆت لێ بووبێته گورگی هار!
به‌ڵام وابزانم
نه‌ت ناسیوم
که من کوردم!
که ئه‌ورازم!
سیڕه‌م ،سیڕه‌ی به‌رزه‌فڕه
ئاشقی شاخ و شیووخڕه
ڕووحم ئاوێته‌‌ی
حیله و پڕمه‌ی ئه‌سپی کێوی
فێرنه‌کراوه بکا سه‌رنه‌وی

ئه‌من قاسپه‌ی خاسه‌که‌وی
ناوکۆسارم
به پانتایی مێژووی گه‌شم
هه‌ر ڕێبوارم
بۆیه ده‌ڵێم
نه‌ت ناسیوم
به‌فرو سه‌رما!
هۆ تۆف و به‌ند!
گه‌ر بمناسی
خۆت سڵ ئه‌که‌ی
له جوامێریم
سوجده ئه‌به‌ی
که‌کوڕه کوردم!
هه‌ڵقوڵاوی ناو
ئێش و ده‌ردم!!!

پێشکه‌ش به‌ڕووحی نه‌مر‌وسه‌رکێش و کوردانه‌ی کاکه‌ موحه‌ممه‌دی ئه‌وراز ـ
جه‌هانگیربابایی ـ سه‌رده‌شت ‌ـ خه‌رمانانی ۹۵

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
2 + 5 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.