وەڵامی بۆچوون بدەوە
ڕووداوێکی سه‌رنجڕاکێش له عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی به‌شێک له ئه‌هلی سووننه‌تی وڵات؛ تێپه‌ڕبوون له ده‌نگی ڕه‌ها به ڕێفۆرمخوازه‌کان
1.له‌و کاته‌ی که کێبه‌رکێی ده‌سه‌ڵات ، نێوان دوو باڵی ناسراو به ڕێفۆرمخواز و پاوانخواز ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، ده‌نگی ئه‌هلی سووننهت له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نێوان ئه‌و دوو باڵه‌دا جێگه و شوێنی چاره‌نووس خولقێنی په‌یدا کرد و ئه‌و به‌شه له خه‌ڵکی ئێران بوون به سه‌وه‌ته‌ی ده‌نگی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌لمێنراو بۆ ڕێفۆرمخوازه‌کان که ئه‌گه‌ر ده‌نگی ئه‌وان نه‌بوایه، بێ گومان ڕوحانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆمار نه‌ده‌بوو.
2.دواکه‌وتنی گوتاری ڕێفۆرمخوازی له داواکارییه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا وێڕای هاتنه گۆڕه‌پانی هێندێک سیمای ناڕه‌سه‌ن و ناشیاوی ئه‌و ڕه‌وته بووه هۆی ئه‌وه‌ی که پێگه و شوێنیی بزاڤی ڕێفۆرمخوازيی له ناو ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران‌دا به‌ره‌وڕووی شک و گومان و دوودڵی بێت.
3. سی ڕێبه‌ندانی 1394، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح که ڕه‌وتێکی سه‌ر به ئه‌هلی سوننه‌ت و چالاک له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی وڵاته، لیستی پشتگیرییه‌که‌ی له شاری تاران بڵاو کرده‌وه که نیوه‌ی بۆ بناژۆکان و نیوه‌ی تریش بۆ ڕێفۆرمخوازه‌کان ته‌رخان کرد که هه‌ڵگری په‌یامێکی سیاسی جۆراوجۆره.
4. ئه‌و دوو لیسته، له لایه‌نێک سه‌لمێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماعه‌ت له کرده‌وه‌کانی ڕێفۆرمخوازه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ڕوحانییه. شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌وان ویستوویانه ئه‌وه به گوێی ده‌وڵه‌تدا بده‌ن که جیا له درووشمی باش، به کرده‌وه ههنگاوێکی ئه‌وتۆیان له ده‌سته‌به‌ر کردنی داواکارییه‌کانی یاسایی و کێشه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌ڵنه‌هێناوه.
5. لایه‌نێکی تری ئه‌و لیسته پاوانخواز و بناژۆکانن که ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی جێی سه‌رنج بده‌نه کێشه و گرفته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت و ته‌وه‌ره‌ی حه‌وله‌کانیان هێنانه‌ئارای گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی بێت، ئه‌وانیش باوه‌شی خۆیان بۆ پشتگیری کردنی بناژۆکان ئاوه‌ڵا ڕاده‌گرن و چراسهوزێکی ئه‌وتۆ ناده‌نه ڕێفۆرمخوازه‌کان.
6. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ڕه‌وته‌کانی تری ئه‌هلی سوننه‌ت گه‌یشتوونه‌ته ئاستیی عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی و کرده‌وه‌یی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح یان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و پشتگیرییه، داکۆکی له ڕێفۆرمخوازه‌کان ده‌که‌ن؟
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 2316 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ