وەڵامی بۆچوون بدەوە

چۆن پێشوازی له‌ ره‌مه‌زان ئه‌که‌ین ؟

نووسەر: 
مامۆستا ئەحمەد
چۆن پێشوازی له‌ ره‌مه‌زان ئه‌که‌ین ؟

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

پێشه‌کی
سوپاس وستایش بۆخوای په‌روه‌رده‌گار سه‌لات وسه‌لام برژێ له‌ سه‌رگیانی موحه‌مه‌د درودی خوای لێ بێ
ئه‌ی باوه‌رداران به‌رێزان ئه‌بێت ئێمه‌ بزانین چۆن پێشوازی بکه‌ین له‌مانگی پیرۆزی (ره‌مه‌زان) هه‌روه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ر وهاوه‌له‌به‌رێزه‌کان تابیعیه‌ به‌رێزه‌کان پێشوازیان لێ کردوه‌ ئاوا ئه‌بێت ئێمه‌ش پێشوازی لێ بکه‌ین هه‌ر له‌ ئێشتاوه‌ خۆمانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ین دڵه‌کانمان پاک بکه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر تائێستا ژه‌نگی گرتوه‌ وه‌خۆمانی چاک بۆ ئاماده‌ بکه‌ین به‌رۆژوبونی وزیندوو کردنه‌وه‌ی شه‌وه‌کانی به‌ عیابده‌ت کردن هیوا دارم خوای گه‌وره‌ بمان گه‌ینێت به‌مانگی ره‌مه‌زان وه‌ له‌ خێروپاداشتی بێ به‌شمان نه‌کات ئامین.

چ رێگایه‌کی راست هه‌یه‌ بۆ پێشوازی کردن له‌ ره‌مه‌زان
رێگای یه‌که‌م :
بپارێته‌وه‌ له‌به‌رخوای گه‌وره‌ که‌ بتگه‌یێنێت به‌مانگی ره‌مه‌زان وه‌ تۆبه‌باشترین ته‌ندروستی بیت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی خواپه‌رستی بکه‌یت به‌چاکترین شێوه‌ بۆیه‌ (پێشینه‌ چاکه‌کان) به‌رده‌وام ئه‌پارانه‌وه‌ له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ که‌ بیان گه‌ێنێت به‌ مانگی ره‌مه‌زان وخوای گه‌وره‌ عیباده ته‌کانیان لێ قبول بکات ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان هات مانگت بینی بلێ هه‌روه‌ک گێردراوته‌وه‌ له‌پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت که‌ مانگی ئه‌بینی ( خوا گه‌وره‌یه‌ ،خوایه‌ ئه‌م مانگه‌ بکه‌ مایه‌ی ئارامی وباوه‌رو ئاشتی وئیسلام ،وبمان گێریت له‌ بۆئه‌وشته‌ی که‌ تۆ خۆشت ئه‌وێت وپێ رازی ،خوای تۆ وخوای من الله‌ یه‌ ) (1)

رێگای دووه‌م :
که‌ گه‌یشتی به‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ئه‌بێت سوپاس گوزاری خوای گه‌وره‌ بکه‌یت که‌ گه‌یشتویت به‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ ئه‌وتا پێشه‌وا (ئه‌لنه‌وه‌ی) ئه‌فه‌رموێ (بزانه‌ واباشه‌ که‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێک نیعمه‌تێکی به‌رده‌وام پێ ئه‌درا وه‌بۆی نوێ ئه‌بۆوه‌ وه‌یا ناخۆشیه‌کی دیاری به‌رده‌وام له‌سه‌ر لا ئه‌چۆ ئه‌وا کرنۆشی سوپاس گوزاری ئه‌توانێ ببات) (2)
بۆیه‌له‌ گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ که‌ به‌نده‌که‌ بگه‌ێنێت به‌ مانگی ره‌مه‌زان وهه‌ر که‌به‌نده‌ گه‌یشت به‌م مانگه‌ ئه‌بێت سوپاس گوزاری خوای گه‌وره‌ی تێدا بکات توشی ئه‌م هه‌موو چاکه‌ ئه‌بێت.

رێگای سێ یه‌م :
دڵ خۆش بوون به‌وه‌ی که‌مانگی ره‌مه‌زان بێت ئه‌وه‌تاپێغه‌مبه‌ر درودی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت کاتێک مانگی ره‌مه‌زان ئه‌هات موژده‌ی ئه‌دا به‌هاوه‌ڵه‌به‌رێزه‌کان وئه‌ی فه‌رموو ( مانگی ره‌مه‌زان هات ،مانگی ره‌مه‌زان مانگێکی پیرۆزه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رئێوه‌ی نوسیوه‌ که‌ به‌رۆژوبیت تێدا ده‌رگاکانی به‌هه‌شتی له‌م مانگه‌ ئه‌کرێته‌وه‌ وده‌رگاکانی دۆزه‌خی تێدا دا ئه‌خرێت ) (3) ،
بۆیه‌ پێشینه‌ چاکه‌کان کاتێ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌هات دڵیان زۆر خۆش ئه‌بوو نه‌وه‌ک وه‌ک ئێستا له‌م کاته‌دا خه‌لکێک کا مناگی ره‌مه‌زان دێت تای دێتێ وخۆی نه‌خۆش دێخیت وئای پێم ناگیرێت ئای نه‌خۆشم ئای رۆژ درێژه‌ هه‌تا دوایی.

رێگای چواره‌م :
عه‌زیمه‌ت وپلان دانان که‌ چی ئه‌که‌یت له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ چۆن کاته‌کانت دابه‌ش ئه‌که‌یت به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌موسلمانان پلانیان نیه‌ له‌ره‌مه‌زان نازانن کاته‌کانی چۆن ببه‌نه‌سه‌ر هه‌موو کاته‌کانیان به‌ خه‌وخواردن وله‌ش قورسی ئه‌به‌نه‌ سه‌ر نا ئه‌بێت مرۆڤی ژیر خشته‌یه‌کی بچوک دابنێت له‌مانگی ره‌مه‌زان چۆن شه‌وه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌بات و چۆن رۆژه‌کانی به‌ خوێندنی قورئان وکتێبی به‌نرخ ئه‌باته‌ سه‌ر.

رێگای پێنجه‌‌م:
به‌ دڵێکی راست وره‌وان کاته‌کانی بقۆزیته‌وه‌ به‌ دڵێکی ساف له‌ گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ نیه‌ته‌ چاکه‌کانی خۆت له‌ بداتێ چونکه‌ هه‌ر که‌سێک راست بێت له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ خوای گه‌ وره‌ راستی بۆ ئه‌هێنێت ئه‌وتا خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت ( ئه‌گه‌ر راست بن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌بۆخۆیان خێری تێدایه‌ (4)

رێگای شه‌شه‌م :
هه‌وڵ دان بۆ وه‌رگرتنی زانست وتێگه‌یشتن له‌زانسته‌کانی ره‌مه‌زان پێویسته‌ له‌سه‌ر باوه‌ردار بزانێت چۆن مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژو ئه‌بێت وه‌چی له‌سه‌ر واجبه‌ وچی له‌سه‌رفه‌رزه‌ وسونه‌ته‌کانی چیه‌ چونکه‌ نابێت باوه‌ره‌دار خوا بپه‌رستێت به‌ نه‌زانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رۆژوبونه‌که‌ی لێ وه‌رگیرێت وه‌ئه‌گه‌رنه‌ی زانی پرسیار بکات وه‌ک خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت ( پرسیاربکه‌ن له‌زانایان ئه‌گه‌ر نه‌تانزانی ) (5)

رێگای حه‌وته‌م :
ئه‌بێت پێشوازی بکه‌ین له‌مانگی ره‌مه‌زان به‌ دڵێکی جۆش وخرۆشه‌وه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌و ته‌وبه‌ کردنیێکی راست وپه‌یمان بده‌ین به‌خوای گه‌وره‌ که‌ نه‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌ گوناه وتاوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ مانگی ره‌مه‌زان مانگی ته‌وبه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌ ته‌وبه‌نه‌که‌ین که‌ی ته‌وبه‌ئه‌که‌ین ؟ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت ( هه‌موتان ‌ په‌شیمان بنه‌وه‌ وله‌گوناه وبگه‌رێنه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ هه‌موتان ) (6)

رێگای هه‌شته‌م :
خۆئاماده‌کردنیێکی چاک بۆ مانگی ره‌مه‌زان وئاماده‌کردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی ئیمانی بۆ به‌رێکردنی ئه‌م مانگه‌ وداواکردنی زانست نه‌وه‌کو وه‌ک خه‌لکانێک هه‌مو کاته‌کانی به‌ ته‌ماشاکردنی ته‌لفزیوه‌نه‌کان وبه‌رنامه‌ بێ سوده‌کان چونه‌ چایخانه‌کان ومانه‌وه‌ تاکو به‌یانی بۆ یاری کردن.

رێگای نۆیه‌م : خۆئاماده‌کردنێکی چاک بۆبانگه‌واز کردن بۆ ئاینی خوا له‌ رێگای :
(1) ئاماده‌کردنی چه‌ند وشه‌یه‌کی خێر بۆ ئه‌وه‌ی بیلێته‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی گه‌رکه‌که‌تان.
(2) دابه‌ش کردنی نامیلکه‌وپه‌رتوک له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ سه‌ر خه‌لکانی مزگه‌وت.
(3) ئاماده‌کردنی (دیاری) ره‌مه‌زان له‌ناو زه‌رفێک که‌تیایدا چه‌ند نامیلکه‌یک وکاسێتی تێدا بیت وه‌بنوسی له‌ سه‌ری دیاری ره‌مه‌زان.
(4) به‌ردوام به‌بیر خه‌لک هێناوه‌ه‌ی فه‌قیروهه‌ژاران وهه‌وڵ دان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ودانی به‌هه‌ژاران.

رێگای ده‌هه‌مین :
پێشوازی ئه‌که‌ین له‌مانگی ره‌مه‌زان به‌ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ریه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ :
(1) خوای گه‌وره‌ به‌ ته وبه‌وگه‌رانه‌وه‌یه‌کی راست.
(2) له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبیت به‌ گوێرایه‌لی کردنی فه‌رمانه‌کانی و وازهێنان له‌ وشتانه‌ی که‌ ئه‌و نه‌هی لێ کردوه‌.
(3) له‌گه‌ڵ دایک وباوک وخزم وخوشک وبراو دۆست وده‌روجیران وه‌ئاشت بونه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان.
(4) له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکه‌ی که‌له‌ناویان ئه‌ژیت وبۆئه‌وه‌ی ببیته‌ چاکترین که‌س که‌ سوودت هه‌بێت بۆیه‌.
وه‌ له‌ کۆتایدا داواکرم بمان گه‌ینێت به‌ره‌مه‌زان وه‌یه‌کێک بین له‌وکه‌سانه‌ی که‌ رزگارببین له‌ئاگری دۆزه‌خ خوای په‌روه‌دگار لێمان خۆش بێت وبیکاته‌ مایه‌ی توێشوی رۆژی دوایی ئامین.

وه ‌له ‌کۆتایی سه‌لات وسه‌لام برژێ له‌ سه‌رگیانی موحه‌مه‌د درودی خوای لێ بێ.

سه‌رچاوه‌کان
(1) پێشه‌وا تورموزی و داره‌می ئه‌م فه‌رموده‌یان گێراوه‌ته‌وه‌
(2) پێشه‌وا ئه‌لنه‌وه‌ی له‌ په‌رتوکی (الاذكار)
(3) پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ئه‌م فه‌رموده‌ی گێراوه‌ته‌وه‌
(4) سوره‌تی محمد ئایه‌تی (21)
(5) سوره‌تی (الانبياء) ئایه‌تی (7)
(6) سوره‌تی (النور) ئایه‌تی (31)

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
2 + 1 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.